لە یارییەكی كۆمەڵەی شەشەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كرد.
لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی نۆ میلان سكرینیار گۆڵێكی بۆ پاریس كرد و دواتر لە خولەكی 12 رافاێل لیاو گۆڵی یەكسانی بۆ میلان كردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 50 ئۆلیڤەر جیرۆ گۆڵی دووەمی میلانی كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.
بەو ئەنجامە، میلان خاڵەكانی گەیاندە پێنج خاڵ و لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیدایە بە جیاوازی یەك خاڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمانی دووەم.