لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیكی كۆنكاكاف، ئینتەر میامی میوانداری ڤانكۆڤەر وایتكاپسی كرد.

لە تایمی یەكەم، ئینتەر میامی بە پشت بەستن بە هاندەرانی باشتر بینران و بەپێی ئەوەی یاری پێشوویان دۆڕاندبوو بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە هێرشبردن دەستیان  پێكرد، پاش چەند هەوڵێك لە خولەكی نۆ جۆردی ئالبا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، مێسی و هاوڕێكانی لەسەرەتاوە شۆك كران و ڤانكۆڤەر لە خولەكەكانی 51 و 53 دوو گوڵی لەسەر یەكیان تۆماركرد لە ڕێگای یاریزانان بریان وایت و پێدرۆ ڤێتێوە، پاش ئەوەش میامی هەوڵی گۆڵكردنیدا بەڵام لە خولەكی 71 گۆڵی سێیەمیان لە رێگای بێرهاڵتەرەوە لێ تۆماركرا و بێهیوا كران، سەرەنجامیش یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی پێهات.

بە ئەنجامی هەردوو یاریش، ئینتەر بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی هێنا و ماڵئاوایكرد، ڤانكۆڤەریش گەیشتە یاری كۆتایی.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا