
ئەستێرەی یانەی ئەرسیناڵ، دێکلان رایس، لە لێدوانێکی نوێدا باسی ئەو شەوە مێژووییە دەکات کە دوو گۆڵی ناوازەی بە لێدانی راستەوخۆ لە تۆڕی ریاڵ مەدرید کرد و دەڵێت: ئەو ساتە بۆ من مێژوویی بوو، چونکە بەرامبەر یانەیەک بوو کە بە گەورەترین یانەی جیهان دادەنرێت.
رایس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەرگیز ئەو شەوە لەبیر ناکەم، چونکە تۆ بەرامبەر مێژوو یاری دەکەیت، بەرامبەر یانەیەک کە 15 جار بووەتە پاڵەوانی ئەوروپا."
ئەو یارییە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئیمارات بەڕێوەچوو و ئەرسیناڵ بە ئەنجامی 3-0 لە ریاڵ مەدرید ی بردەوە.
رایس لەو یارییەدا بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا کە لە یەک یاریی قۆناغی کۆتاییدا دوو گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار بکات.
دوای یارییەکەش رایس وتبووی: "بەڕاستی کەمێک بێدەنگ بووم، زۆر دڵخۆشم کە ئەو دوو گۆڵەم بۆ یانەکە تۆمار کرد و له ریاڵ مەدرید مان بردەوە، کە یانەیەکی مێژووییە لەم پاڵەوانێتییەدا.
رایس لە کۆتاییدا دەڵێت: "ئەمە تەنیا دوو گۆڵ نەبوو، ئەمە سەلماندنی ئەوە بوو کە ئەرسیناڵ دەتوانێت بەرامبەر گەورەترینەکان بوەستێتەوە.
