
بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دەستكەوتی ئابووری گەورە بەدەستدەهێنن بە ئەنجامدانی یاری دۆستانە لە ئێل كلاسیكۆ، ئەو دوو یانەیە لەیاریگای ماتلایف لە نیوجێرسی سیتی روبەرووی یەكتر بوونەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەردوو یانەبوو بۆ وەرزی نوێ كە سەرەنجام بەرشەلۆنە بە دوو گۆل بەرامبەر گۆلێك سەركەوت بەسەر ریال مەدرید.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یاریگای ماتلایف كە میوانداری كلاسیكۆی كرد، توانای لەخۆگرتنی 82 هەزار بینەری هەبووە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، نرخی بلیتی یارییەكە لە نێوان 10 هەزار و 230 دۆلار بۆ 10 هەزار و 543 دۆلاردا بووە.
ئاشكراش بووە كە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەریەكەیان بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
ئاس باسی لەوەشكردووە، بەرشەلۆنە بڕی سێ ملیۆن یۆرۆی لە یارییەكەیان بەرامبەر مان سیتی دەستكەوتووە، لە یارییەكایان بەرامبەر چێڵسیش هەمان بڕە پارە بەدەست دەهێنن.
لە بەرامبەردا مێرەنگێ لە رووبەرووبوونەوەی میلان سێ ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بەدەستهێناوە و لە بەرامبەر چێڵسی لە شارلۆت هەمان دەستكەوتی دەبێت.
بەم شێوەیەش بەرشەلۆنە لەكۆی یارییە دۆستانەكان بڕی 11 ملیۆن و ریاڵ مەدرید بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ قازانجی دارایی دەكەن.