پاش ئەوەی لە ساڵی2018 و پێش دابەشكردنی خەلاتی تۆپی ئاڵتوونی كاسرین مایۆرگای كچە مۆدێل لە لاس فیگاس سكاڵای دژی رۆنالدۆ كرد بە تۆمەتی دەسترێژی سێكسی لە ساڵی 2009 ، ئەوكاتە یاریزانی مانچستەر یونایتد بووە.

پارێزەرانی مایۆرگا داوایان لە دادگای تێهەڵچوونەوەی نۆیەمی ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكا كرد كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەكە هەڵبوەشێنەوە كە لە مانگی حەوتی ساڵی 2022 درابوو.

كاسرین و پارێزەرانی لەبەرامبەردا داوای 65 ملیۆن دۆلار قەرەبووی دەكردو چەندین دانیشتنی دادگا ئەنجامدراو بە ئامادەبوونی كریستیانۆ و پارێزەكەی و پاش پێنج ساڵ دادگا بریاری كۆتاییدا.

دادگای فیدراڵی نیڤادا بریاری كۆتایدا سەبارەت بەو دۆسیەیەدا و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بە بێتاوان هەژماركرد و بۆ هەمیشە ئەو دۆسییە داخرا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا