بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، لەم گواستنەوەی هاوینەدا ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی، ریزەكانی مان یونایتد جێدەهێڵێت، ئۆفەریشی لە دەرەوە و ناوەوەی ئینگلتەرا هەیە.
رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە، گارناچۆ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە دەكات كە لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا لە پێشینەی كارەكانی بوو، ئێستاش هەمان ئارەزووی هەیە و بە هەمان گڕوتین دەیەوێت یاریی بۆ بلوز بكات.
رۆژنامەنووسەكە نەیشاردەوە، كارگێڕی چێڵسی بیر لەوە دەكاتەوە ئۆفەرێك پێشكەش بە گارناچۆ بكات، بەڵام دەیانەوێت زوو كارەكانی گرێبەستەكە تەواو بكەن، بەهۆی ركابەری یانەكانی سعودیە.