پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێكیدا بڵاویكردەوە كە بە هیچ شێوەیەك لەم ساتەدا بیری لەوە نەكردووەتەوە پشوو وەربگرێت و دووركەوێتەوە لە راهێنەرایەتی.
گواردیۆلا دەڵێت، دوو ساڵ گرێبەستم ماوە لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی كە لە هاوینی 2027 كۆتاییدێت بەڵام ئەگەری زۆرە گرێبەستەكەم بۆ دوو ساڵیتر نوێبكەمەوە، وە ناشزانم كەی لەم یانەیە دەڕۆم.
دەشڵێت، یانەكەم لەم وەرزەدا هەستێكی ئەرێنی پێبەخشیوم و لە كاتی بەشداری كردنمان لە جامی جیهانی یانەكان كاری باشمان ئەنجامدا، ئێستا پەرۆشیەكی زۆر لەناو سەرجەم یاریزانەكاندا دەبینم.
گواردیۆلا وتی، یاریزانە نوێیەكانمان زۆرترین سوودیان دەبێت، كاتێك یاریزانێكی وەك رایان شەرقی دەبینیت هەست بە دڵخۆشی دەكەیت چونكە دەیەوێت باشترین ئاست پێشكەش بكات لەپێناو یانەكەیدا.