هاری كەینی ئینگلیزی، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، بەردەوامە لە نووسینی مێژوو لە خولی ئەڵمانی، دوای كەمتر لە دوو مانگ لە پەیوەندیكردن بە خولەكە.
پاش تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر هایدینهایمی پێگەی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانییەكان ئاشكرای كرد كە ئەستێرە ئینگلیزیەكە بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی ئەڵمانی كە لە 11 یاری یەكەمی ئەم وەرزەدا 17 گۆڵ تۆمار بكات.
روونیشیكردەوە كە كەین هێرشبەری پۆڵەندی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی تێپەراند كە پێشتر لە 11 یاری یەكەمی 16 گۆڵی تۆماركردبوو لە وەرزی 2019 بۆ 2020.
هێرشبەرەكەی بایرن میونشن لەم وەرزەی لەگەڵ یانە باڤارییەكە لە كۆی ئەنجامدانی 16 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەكان توانیویەتی بەشداری 28 گۆڵ بكات ، بە تۆماركردنی 21 گۆل و حەوت ئەسیست.