عەدنان درجال لە نوێترین لێدوانیدا وتی گەلێكی 45 ملیۆن كەسی چاوەڕوانی ئەوەن هەڵبژاردەكەیان لە جامی جیهانی ساڵی داهاتوو ببینن، هەربۆیە ئەركە لەسەر ئێمە بێ هیوایان نەكەین.
وتیشی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی عێراق و دواخستنی كارێكی ئاسان نییە، چونكە پێویستی بە رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیایە، بەڵام لەسەر بەربژێران پێویستە بانگەشەیەكی هێمنانە ئەنجام بدەن، بەجۆرێك كاریگەری لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكەمان دروست نەكات.
درجال ئەوەی ئاشكراكرد كەوا پێویستە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی لەپێش هەموانەوە بێت، ئەگەرنا ناتوانن بگەنە ئامانجە گەورەكە كەبەشداریكردنە لە مۆندیالی داهاتوو.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەكرد كەوا لەڕووی داراییەوە بارودۆخی هەڵبژاردەی عێراق وەك پێویست نییە، بەڵام دڵناییە لەوەی دەتوانن سەرجەم ئاستەنگەكان تێپەرێنن.