
لە قۆناغی پێش كۆتای جامی دەیڤز نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی رووبەرووی یانیك سینەری ئیتاڵی بوویەوە
كۆمەڵەی یەكەم لە بەرژەوەندی یانیك سینەر بوو بە ئەنجامی شەش بە دوو ، بەڵام لە كۆمەڵەی دووەم نۆڤاك گەرایەوە و توانی شەش بە دوو كۆمەڵەی دووەم لە بەژەوەندی خۆی كۆتای پێبهێنێت.
لە كۆمەڵەی سێیەم یەكلاكەرەوە یانیك سینەر بە حەوت بە پێنج یارییەكەی بردەوە توانی سێ خاڵ دژی نۆڤاك بەدەستبهێنێت ، بەڵام كێكمانۆڤیچ سڕبی لە مۆسیتی ئیتاڵی بردەوە ، بۆیە یارییەكە بە ناچاری برایە قۆناغی دووانە.
كە هەردوو یاریزان ناچار بوون جارێكی تر ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە ، سینەر لەگەڵ لۆرێنزۆ مۆسیتی تیپێكی زۆر باشیان پێكهێنا هەروەها جۆكۆڤیچ لە تەنیشت میۆمیر كێكمانۆڤیچ دانرا.
هەڵبژاردەی سربی كە ناچار بوو ڕاستەوخۆ دوای دۆڕانی جۆكۆڤیچ بەرامبەر سینەر جارێكی تر یاری بكاتەوە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەزموونی زیاتریان لە یارییەكانی دووانەدا هەبوو و ئەركیان قورس نەبوو بەرامبەر هەڵبژاردەی سربیا.
بەو شێوەیە نۆڤاك جۆكۆڤیچ كە وەرزێكی باوەڕپێنەكراوی بەسەر برد پاش بردنەوەی چەند نازناوێك بەڵام ، بە دوو دۆڕانی یەك لە دوای یەك لە ماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێردا، نەیتوانی لە كۆتا نازناوی 2023 بگاتە یاری كۆتای.
لە یاری كۆتای جامەكە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەرووی هەڵبژاردەی ئستورالیا دەبێتەوە پاش ئەوەی لە هەڵبژاردەی فیلەندای بردەوە.