لە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی جامی خولی ئەمریكا میامی بووە میوانی پوماس.
لە تایمی یەكەمدا خاوەن ماڵ لەسەرەتاوە باشتربوون بەجۆرێك لە خولەكی 34 خۆرخێ كاسترۆ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن.
پاشان تیپی میوان گەرایەوە بۆناو كەش و هەوای یارییەكە و لە خولەكی 45 رۆدریگۆ دی پاوڵ گۆڵی یەكسانبوونەوەی تۆماركرد.
بەم گۆڵەی ناوەراستكارە ئەرجەنتینییەكە ئەنجامی یارییەكە گەرایەوە خاڵی سەرەتاو و سەرئەنجامیش نیوەی یەكەم بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا كوڕانی ماسكیرانۆ باشتربوون و لە خولەكی 59 و 69 دووگۆڵیان لەرێگەی سوارێز و ئالێندی تۆماركرد.
سەرئەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی ئینتەر میامی كۆتایی هات.
میامی بەم بردنەوەیە خاڵەكانی بەرزكردەوە بۆ هەشت خاڵ و گەیشتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەركرد.