لە جامی ئەڵمانیا بایرن میونشن چوار گۆڵی لە ماینز كرد و گەیشتە قۆناغی 16، منشنگلادباخیش بە فرانكفۆرت دۆڕا.

لە یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ماینز یاریكرد.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی بایرن میونشن بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و چوار گۆڵیان تۆماركرد لە رێگەی جەمال موسیالا سێ گۆڵ و لیرۆی سانێ.

لە تایمی دووەمدا هیچ گۆڵێكیتر تۆمارنەكرا و سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی بایرن میونشن كۆتاییهات و گەیشتە قۆناغی 16.

لە یارییەكانی تریشدا، یانەی بروسیا منشنگلادباخ رووبەڕووی ئینتراخت فرانكفۆرت بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییكرد، هێرتا بەرلین و ڤێردەر بریمەن بردنەوەیان بەدەستهێنا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە