لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا، لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی كرد.

لە تایمی یەكەم كوڕانی خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە هاندەران باشتر بینران و كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد، لە خولەكی 12 كاستیلانۆسیش گۆڵی یەكەمی بۆ تۆماركردن، پاش ئەوەش لە هێرشەكانیان بەردەوام بوون بەڵام گۆڵی تری لێنەكەوتەوە.

لە تایمی دووەم و لە خولەكی 49 كاستیلانۆس بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵەكەی خانمە پیرەكەی هەژاند، ئەمەش وایكرد كوڕانی ئەلیگری زیاتر هێرش ببەن و لە پێناو تۆماركردنی گۆڵێك، هێرشەكانیشیان لە خولەكی 83 ئەنجامی هەبوو كاتێك میلیك گۆڵی یەكەمی بۆ تۆماركردن، سەرەنجام یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیك بە بردنەوەی لازیۆ كۆتایی پێهات بەڵام بەهۆی ئەوەی لە یاری پێشوویاندا یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنابوو گەیشتە یاری كۆتایی و لازیۆش ماڵئاولایكرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە