ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن پێش رووبەرووبوونەوەی كلاسیكۆ بەرامبەر دۆرتمۆند دەڵێت: ئەمە یارییەكی زۆر تایبەتە، نەك تەنها بۆ ئێمە و هاندەرانمان، بەڵكو بۆ هەموو ئەڵمانیا و تەنانەت جیهانیش.
هەمووان چاوەڕێی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەن، یاریی كلاسیكۆ هەمیشە مێژوویەكی گەورەی هەیە و ئێمەش وەك بایرندەمانەوێت مێژوویەكی نوێی تێدا بنووسینەوە.
كۆمپانی دەڵێت: دۆرتمۆند تیپێكی زۆر بەهێزە، بەتایبەتی كاتێك لە یاریگای خۆیان یاری دەكەن، ئەوان خاوەنی كوالێتییەكی بەرز و هاندەرێكی كاریگەرن، دەزانین ئەركمان ئاسان نابێت، بەڵام ئێمە بە باشی خۆمان ئامادە كردووە.
وتیشی: ئەتڵانتا تیپێكی زۆر ناوازەیە، ئەوان خاوەنی سیستەمێكی تاكتیكی تایبەتن كە لە هەموو ئەوروپا دەناسرێتەوە كە شێوازی بەرگریە ئەمەش وادەكات رووبەرووبوونەوەیان سەخت بێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا