رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە، لیڤەرپول لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیما كۆناتێ و چونكە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2026 كۆتایی پیدێت و نایەوێت بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەشكردووە، ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كە ماوەیەكی زۆرە چاودێری بەرگریكارە فەڕەنسییەكە دەكات، پەیوەندییان بە كارگێری لیڤەرپولەوە كردووە و پرسیاریان سەبارەت بە شێواز و نرخی دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە كردووە.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی باسی لەوەكردووە، لیڤەرپول هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە لەم هاوینەدا بەرگریكارەكەی بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەڵام ریاڵ مەدرید ئامادە نییە لە 25 ملیۆن یۆرۆ زیاتری پێبدات.

ئاس جەختی لەسەر ئەوەشكردووەتەوە، كۆناتێ تەنها ریاڵ مەدریدی دەوێت، یانەكەش لەسەر بنەمای خواستی یاریزانەكە ئامادەن چاوەڕێی بكەن و ساڵێكی تر بەبێ بەرامبەر بیگوازنەوە بۆ بێرنابیۆ.

كۆناتێی تەمەن 26 ساڵان، هاوینی 2021 بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە لایزپیگەوە روویكردە ریزەكانی رێدز و 132 یاری لەگەڵ ئەنجامداون، بەهای بەپێی پێگەی ترانسفێر ماركێت 60 ملیۆن یۆرۆیە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا