لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەجەفی كرد.

لە تایمی یەكەمدا هەرچەندە هەردوو یانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەولێر هێرشەكانیان چڕكردەوە و لە خولەكی 66دا عەلی شاخەوان گۆڵێكی بۆ هەولێر تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یاریەكانی تریشدا، یانەی كەربەلا رووبەڕووی نەفت بووەوە و بە بێ گۆڵ لەگەڵیدا یەكسانبوو، نەفتی وەسەت بە قاسم دۆڕا.

بەو ئەنجامانە، هەولێر بە 55 خاڵ چووە پلەی حەوتەمی ریزبەندی بە جیاوازی یەك خاڵ لەگەڵ نەجەفی شەشەم.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا