لە هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڤالێنسیا كرد.
لە تایمی یەكەم یانەی ڕیاڵ مەدرید باشتر بینرا و لە خولەكی سێ دانی كارڤاخاڵ گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد و لە خولەكی 42 ڤینیسیۆس جونیۆر دووەم گۆڵی یانەی شاهانەی تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەكەی و لە خولەكی 49 و 50 دوو گۆڵی تری تۆماركرد لەلایەن ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ ، لە خولەكی 84 رۆدریگۆ دووبارە گۆلێكی تری تۆماركرد ، وە لە خولەكی 88 هۆگۆ دۆرۆ تاكە گۆڵی یانەی ڤالێنسیا تۆماركرد.
سەرەنجام یانەی ڕیاڵ مەدرید بە پێنج گۆل بەرامبەر یەك گۆڵ لە ڤالێنسیا بردەوە و بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكە جێگیر بوو .