لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی كرد.
لە تایمی یەكەم یارییەكە ركابەرییەكەی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە بەردەوام بوون لە دروستكردنی هەلی گۆڵكردن و لە خولەكی پێنجی یارییەكە ریاڵ سۆسیداد گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد لەلایەن ئەندێر بارینیچیا.
لە تایمی دووەم لە خولەكی 46ی یارییەكە فیدریكۆ ڤاڵڤێردی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد و لە خولەكی 61 خۆسێلۆ دووەم گۆڵی یانەی ریاڵ مەدریدی تۆماركرد .
سەرەنجام یانەی ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ریاڵ سۆسیدادی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێنج یاریدا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیە جێگیر بووە.