لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا یانەی رۆما بە ئامادەبوونی لۆكاكۆ لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ میوانداری یانەی ئیمپۆلی كرد.
لە تایمی یەكەم لە خولەكەكانی دوو و هەشت یانەی ڕۆما دوو گۆڵی تۆماركرد لە لایەن پاولۆ دیبالا و ریناتۆ سانچز و لە خولەكی 35 ی یارییەكە ئەلبێرتۆ گراسی بە هەڵە گۆڵی سێیەمی یانەی رۆمای تۆماركرد.
لە تایمی دووەم دیبالا چوارەم گۆڵی بۆ رۆما تۆماركرد لە خولەكی 55 ، بریان كریستانسی رۆمێلۆ لۆكاكۆ لە خولەكەكانی 79 و 82 یارییەكە گۆڵی پێنجەم و شەشەمیان تۆماركرد و لە خولەكی 86 ی یارییەكە جیانلوكا مانچینی حەوتەم گۆڵ تۆماركرد.
سەرەنجام یانەی رۆما بە حەوت گۆڵی بێ وەڵام لە ئیمۆپلی بردەوە و كۆی خاڵەكانی لە خولی ئیتاڵی گەیاندە چوار خاڵ و یەكەم بردنەوەی لە خولی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.