یۆرگن كلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ پاش یارییەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی رایگەیاند ئەلیسۆن و جۆتا پێكانێكی سووكیان هەیە و دەبێت هەڵسەنگاندنیان بۆ بكەن ، كێشەی جۆتا ماسولكەییە، بەڵام پێدەچێت بارودۆخی ئەلیسۆن باشتر بێت.
كلۆپ وتیشی : گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان پیپ و نۆنێز هیچ پەیوەندییەكی بە ڕكابەرییە بەهێزەكەی نێوان هەردوو یانەكە نییە و پێیوانییە داروین نونێزهیچ لەو بارەیەوە بزانێت .
روونیشیكردەوە كە ئیتیحاد یاریگایەكی قورسە بۆ بردنەوە و بەڕێكەوت نییە كە سیتی ئەوەندە یارییەكانی لە یاریگای خۆیدا سەركەوتنی بەدەستهێنابێت ، پێویستیان بە كاتێكی زیاترە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئاستەی كە لێرەدا بتوانن لە سیتی ببەنەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە تایمی دووەمدا ناچار بوون جارێكی تر شێوازی یاریكردنیان بگۆڕن بەڵام بەداخەوە دیۆگۆ جۆتایان لەدەستدا و ئەوەش بۆ ئەوان قورستر بووە.
لە كۆتاییدا وتی: تایمی دووەم ، بەشداری كردنی ئارنۆڵد لە دۆخێكی بەرگری جیاوازدا بوو، لەگەڵ نزیكبوونەوەی سۆبۆسلای و سەڵاح، هاوسەنگییەكی زۆر زیاتری پێبەخشین و لەو ساتەوە توانییان یاری تۆپی پێی خۆیان بكەن.