
لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر ئەستێرە گەورەکانی وەک کیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهام و تیبۆ کورتوایە، مارک کوکورێیا ناوێکی جیاوازی هێنایە پێشەوە.
بەرگریکاری ئیسپانی، کە ئێستا لە ڕیال مەدرید یاری دەکات، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی باشترین یاریزانی ڕیال مەدرید، ڕایگەیاند ئاردا گولەر ئەو یاریزانەیە کە بە گوێرەی ئاستی خۆی گرنگی پێ نادرێت.
کوکورێیا بەم شێوەیە باسی لە کاریگەریی ئەستێرە تورکییەکە کرد:
دەتوانم ناوی ئەو یاریزانانە بهێنم کە هەمیشە باس دەکرێن، وەکوو ئێمباپێ، بێڵینگهام و کۆرتوا، بەڵام من ناوی یاریزانێک دەهێنم کە بە گوێرەی ئاستی خۆی گرنگی پێ نادرێت، ئەویش ئاردا گولەرە، کاتێک گولەر یاری دەکات شێوازی یاریکردنمان دەگۆڕێت، زۆرم بەدڵە.
