كەس چاوەڕێی ئەوە نەدەكرد ڕووداوە سەیرەكانی دێربی مەدرید وا زوو لەبیربكرێن، بەڵام لە ئێستادا شۆكێكی نوێ هاتە سەر تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕایگەیاند كە ڕوبین لی نۆرمان بەهۆی لێدانێكی سەری لە یارییەكەی بەرامبەر ڕیاڵ تووشی پێكان بووە لە مێشكیدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەتلەتیكۆ مەدریددا باس لەوەكراوە، كە یاریزانەكە تووشی تێكچوونی هێماتۆمای مێشك بووە كە جۆرێكە لە خوێنبەربوون لە شانەكانی مێشكدا، یانەكە لە درێژەی نوسینەكەدا وتویانە: ئەتلەتیكۆ بە وریایەوە پەیڕەوەی ئەو پرۆتۆكۆڵانەی لالیگا دەكات كە بۆ ئەم جۆرە پێكانە دەبێت پەیڕەوبكرێن.
جێی باسە، هێماتۆمای ژێر مێشك كاتێك ڕوودەدات كە خوێن لە نێوان كەلەی سەر و ڕووی مێشكدا گیری خواردووە، ئەم برینە بەزۆری كاتێك ڕوودەدات كە لێدانێكی توند لە سەردا هەبێت.