لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لەكۆتا ساتدا سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە سۆسیداد.
لە یاریەكی بەهێزی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد.
لە تایمی یەكەمدا، هەردوو یانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان و دوای لەدەستدانی چەند هەلێكی گۆڵ تۆماركردن، لە خولەكی 93 رۆناڵد ئاراوخۆ گۆڵێكی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی یانەكەی كۆتایی پێهێنا.
بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ سۆسیدادی پێنجەم.