
ئەمڕۆ - سێ شەممە 3ـی تشرینی دووەم - 23:00 بە کاتی هەولێر - یاریگای كامپ نو بەرشەلۆنە میوانداری ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەکات و ئەمە یەکەم یاری فەرمی نێوانیانە لە دوای یاری سوپەری ئەوروپای ساڵی 1983ـەوە.
دۆخی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ:
یارییەکە زۆر گرنگە چونکە پێچەوانەی پێشبینییەکان:
ئەستۆن ڤێلا - دووەمی چامپیۆنزلیگ: بە 9 خاڵی تەواو لە 3 یاری، 3 بردنەوە و 12 گۆڵی کردووە و تەنها 3 گۆڵی لێکراوە، لە پلەی دووەمدایە و دەیەوێت دەستپێکی بێ وێنەی خۆی بپارێزێت.
بەرشەلۆنە - هەشتەمی چامپیۆنزلیگ: بە 6 خاڵ لە 3 یاری، 2 بردنەوە و 1 دۆڕان و 11 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی لێکراوە، لە پلەی هەشتەمدایە.
دۆخی هەردوو تیپ:
بەرشەلۆنە: تیپەکەی هانسی فلیک لە لالیگا پێشەنگە، بەڵام لە ئەوروپا دوای دۆڕانی 4-2 بەرامبەر پاریس سانجێرمان، بە بردنەوەیەکی گەورەی 6-1 بەرامبەر ئەلەڤێس گەڕایەوە.
بەرشەلۆنە بە بێ ژول کوندێ و ئەندریاس کریستنسن و ئۆلمۆ یاری دەکات بەهۆی پێکانەوە.
ئەستۆن ڤێلاتیپەکەی ئونای ئێمری لە چامپیۆنزلیگ نایابە، بەڵام لە خولی ئینگلیزی لە دوو یاری رابردوودا نەیتوانیوە بباتەوە - 1-1 لەگەڵ فولهام و 0-3 دۆڕان بەرامبەر بۆرنمۆس.
