سیروان سەعید / گەرمیان

لە ژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵمپی كوردستان و بە بەشداری یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی كوڕان و كچان ڕۆژی 18/11/2023 لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان بە ڕێوە چوو . یەكیك لەو یانانەی كە لەو پاڵەوانێتیە بەشداری كردوە و ڕیكۆردی بازی بەرزی بە ناوی خۆیانەوە كردوە , یانەی وەرزشی شێروانەیە .

 بەختیار باجەلانی ڕاهێنەر بە ڕێگای كوردستانی وت : ئێمە لە تیپی یانەی شێروانە بۆ ئەم پالەوانێتیە وەك فەرقی بەشدار بوین لە ئاستی كوڕان وە خۆشبەختانە توانیمان ئاستێكی باش بە دەست بێنین كە لە مێژوی یانەكەمان یەكەم جارە تۆمار بكرێت .

وتيشى: لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیەكە توانیمان پلەی سێیەم بە دست بێنین بە كۆی 104 خاڵ . وە سیروانی نوێ لە پلەی یەكەم هات بە 144 خاڵ و سۆلافی نوێش لە پلەی دووەم هات بە 122 خاڵ.

هەروەها لە سەر ئاستی تیپی كچانیش تیپی زانكۆی سلێمانی بە 139 پلەی یەكەم و سیروانی نوێش بە 139 خاڵ لە پلەی دووەم و تیپی سەورەش بە 111 خاڵ لە پلەی سێیەم .

لە لایەكی ترەوە كوڕە باڵا بەرزەكەی گەرمیان كە لەو پالەوانێتیە ڕیكۆردەكەی شكاندوە كاكە نیڤار حسن بۆ رێگای كوردستان وتی : من لە ئاستی پێشكەوتوان بەشدار بووم وە توانیم لە پێنج یاریدا بەشداری بكەم و ئەنجامی باش بە دەست بێنم و ریكۆردی نوێ لە بازی بەرز تۆمار بكەم و ئەو ڕیكۆردەی پێشوو بشكێنم كە 179 سم بوو وە بیكەم بە ناوی خۆمەوە بە تۆمار كردنی 180 سم لە بازی بەرز , ئەمەش بۆ من زۆر دڵخۆش كەرە و ئێستە خاوەنی ڕیكۆردم لە هەرێمی كوردستان . هەروەها لە سێ یاری پلەی سێیەم و لە یاریەكدا پلەی دووەمم بە دەست هێناوە كە هەموو ئەمانە بۆ من جێگەی دڵخۆشین .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە