یامال نەیشاردەوە بەدەستهێنانی نازناو قورسە و سەرنجی لەسەر ئەو بابەتانەیە کە راهێنەر پێی دەڵێت.

لامین یامالی یاریزانی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کاتی کەمپی هەڵبژاردەکەی لێدوانی لەسەر ژیانی وەرزشی خۆی و تیمەکەیدا و رایگەیاند، لەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بە هەوراز و نشێوی زۆرردا تێپەڕین و نەیانتوانی ئاستی خۆیان بە بەردەوامی بپارێزن.

وتیشی: چاوەڕوانییەکی زۆمان هەبوو بۆ ئەو وەرزەی کە تێپەڕی بەڵام، لە لا لیگا و چامپیۆنز لیگ و جامەکاندا وەک پێویست نەبووین و بردنی نازناویش قورسە.

روونیشیکردەوە: میدیاکان بە جێگرەوەی لیۆنێل مێسی ناوی دەبەن، ئەگەر بە گوێی ئەوانیش بکات هەندێک کات دەبێت بیر لە وازهێنان لە یاریکردنی تۆپی پێ بکاتەوە.

دوپاتیشیکردەوە، باشترین چارەسەر بۆ ماڵەکردن لەگەڵ میدیاکان فەرامۆشکردنیانە، باشترین شت ئەوەیە کە سەرنجت لەسەر خۆت و کارەکانت بێت و تەنیا بیر لەوە بکەیتەوە کە ڕاهێنەرەکە بەڕاستی دەیەوێت یارمەتی تۆ و هاوڕێکانت بدات و چی دەڵیت لەسەر یارییەکان.

وتیشی: هەمیشە لەسەر شەقام یاری تۆپی پێم دەکرد، هەموو ڕۆژەکەم بە یاریکردن بەسەر دەبرد بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەم هەڵبگرم، دەهاتمە ماڵەوە و ئارەقەم دڵۆپ دڵۆپ بوو، ئەمەش وای لێکردم ببمە ئەو کەسەی ئەمڕۆ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە