لیڤاندۆڤسكی پاش پەیوەندی كردن بە شاندی هەڵبژاردەكەی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە كێشەكانی لەگەڵ لامین یامال رایگەیاند تەنها رووداوێكی ئاسایی بووە لە نێو یاریگادا و پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەكە باشە و چەند جارێكیش هاوكاری كردووە.
روونیشیكردەوە لە یاریگادا ئاساییە پێشنیار بكەیت یان تەنانەت هاوار بكەیت بۆ ئەوەی هاوكارەكەت باشتر گوێی لێتبێت و دیمەنەكەی لامین رووداویكی ئاسایی نێو یاریگایە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەكانی ئیسپانیا بكات ، چونكە هەموو رۆژێك هەواڵی جیاوازی لەسەر بڵاو دەكرێتەوە هەروەها لە زۆربەیان زیادەڕۆیی تێدا دەكرێت بەڵام ئەو هیچ گرنگییەك نادات بەوبابەتانە.
لە كۆتایدا وتی لە ئێستادا توانای جەستەیی زۆر باشە و لە یاری رابردوو لەگەڵ یانەكەی سەرەڕای كەمی هەلی گۆڵكردن توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات وە لە ئێستادا زۆر دڵخۆشە و هیوادارە بەردەوام بێت لە گۆڵ كردن و هەلی زۆری بۆ دروست بكرێت.