لە یارییەكی دۆستانەدا و لە كاتژمێر حەوتی سەر لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لیڤەرپول میوانداری ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی كرد.

لەو یارییەدا كە هەردوو یانە زیاتر پشتیان بە یاریزان یەدەگەكانیان بەست، لیڤەرپول بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی بەدەستهێنا، گۆڵەكانی رێدزیش، نگۆموا و نونێز و ئیلیەت تۆماریانكرد، لەگەڵ پادییا بە هەڵە لە خۆیان، گوروزێتاش تاكە گۆڵەكەی بلباوی تۆماركرد.

لە یاری دووەم كە كاتژمێر 10ی شەو بەڕێوەچوو، هەردوو یانە دووبارە لە ئەنفێڵد رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

یاری دووەم هەردوولا بە پێكهاتەی سەرەكی یارییانكرد، دووبارە لیڤەری خاوەن یاریگا باشتر بینران و توانیان لە خولەكی 14 لەڕێی سەڵاحەوە گۆڵی یەكەم تۆماربكەن، بەڵام لە ئەنجامی هێرشێكدا لە خولەكی 29ی سانسێت ئەنجامەكەی بۆ بلباو یەكسانكردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، گاكپۆ توانی سێ گۆڵ تۆماربكات، دوو گۆڵ بۆ لیڤەرپول لە خولەكەكانی 55 و 70 گۆڵێكیش بۆ بلباو لە خولەكی 64 كاتێك بە هەڵە لە خۆیانی تۆماركرد.

سەرەنجامیش یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە بردنەوەی لیڤەرپولی خاوەن یاریگا كۆتایی پێهات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا