لە جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی خوار 20 ساڵ، كە لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، لە كۆمەڵەی چوارەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و دۆمینیكان ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.

لە تایمی یەكەمدا بەڕازیل باشتر بینرا و توانیشی دوو گۆڵی لەسەریەك لە خولەكەكانی 37 و 38دا تۆماربكات و بەپێشكەوتنەوە كۆتایی بە تایمەكە بهێنێت.

لە تایمی دووەمدا، سامبا كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كرد و چوار گۆڵی تری لە خولەكەكانی 57 و 82 و 91 و 93دا تۆماركرد و بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، بەڕازیل قەرەبووی شكستی جەولەی یەكەمی كردەوە و بە سێ خاڵ سەركەوتنی بۆ پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی بەدەستهێنا، نایجیریاش دوای بردنەوەی لە ئیتاڵیا بە شەش خاڵ لە پێشەنگدایە.

لە درێژەی یارییەكانی جەولەی دووەم، ئەمشەو كاتژمێر نۆ ئۆرۆگوای و ئینگلتەرا ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە و عێراقیش بۆ قەرەبووكردنەوەی شكستی جەولەی یەكەم، بەرامبەر تونس یاری دەكات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا