
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ووتەی ماڵئاوایی لە یاری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، شانازیی بەیاریكردن بۆ وڵاتەکەی دەكات و هەموو ئەو شتانەی لەگەڵ ئەرجەنتین بەسەری هاتوە خۆش بووە. ئاماژەی بەوەش کرد، ڕوداوەكانی دواین مۆندیال كاریگەری لەسەر دروستكرد بەوەی دەیانویست جامی مۆندیال بەدەست بهێننەوە، بەڵام یارییەکەی ئینگلتەرا لەڕووی جەستەیی و دەرونییەوە زۆر هیلاكی كردن و سەرڕای هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.
مێسی سوپاسی هاوڕێكانی کرد بۆ ئەو كاتەی پێكەوە بەسەریان برد و ئەو نازناوانەی بەدەستیان هێنا، جەختیشی كردەوە کە لەمەودوا دەبێتە هاندەری تیمەكە و هەمیشە لە پشت یاریزانەكان دەبێت. لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، سەلماندیان کە یەکگرتوویی تەنها ڕێگەیە بۆ دروستکردنی تیمێکی بەهێز و بردنەوەی نازناوەکان لە ساتە سەختەکاندا.
