
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر پێكانەكەی پێدری بڵاویكردەوە، دوای پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوتووە یاریزانەكە توشی پێكانی پلە دووی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی بووە.
هاوكات ئەوەشیان راگەیاند، یاریزانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دەمێنێتەوە لە ئەڵمانیا تا دوای یاری ئیسپانیا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.
لای خۆشییەوە رۆژنامەی مۆندۆ دوپاتیكردووەتەوە، پێكانەكەی پێدری قورسە و ماوەی دوركەوتنەوەی چوار بۆ شەش هەفتە دەبێت.
یاریزانەكە بێبەش دەبێت لە سەرجەم یارییەكانی یۆرۆ و لە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە و یارییەكانی سەرەتای وەرزی یانەكەی.