لە ماوەی رابردوودا، راپۆرتە رۆژنامەنوسییەكان بڵاویانكردەوە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئێستای یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی بووەتە ئامانجی چەند یانەیەكی ئەوروپا كە گرنگترینیان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و بایرن میونشن بوون.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، فلۆرینتینۆپێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی ئەلۆنسۆی كردووەتە ئامانج لە هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، پێرێز بە ئەندامانی كارگێڕی یانەكەی وتوە كە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەلۆنسۆ دەستپێبكەن بەمەبەستی رازیكردنی تا بۆ وەرزی داهاتوو ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئەم ساتەش پێرێز و سەرجەم بەپرسانی ریاڵ مەدرید متمانەی تەواویان بە كارلۆ ئەنچیلۆتی هەیە و سوپاسی كارەكانیشی دەكەن بەڵام پێیانوایە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا پێویست دەكات گۆڕانكاری لە ستافی هونەریدا بكەن و دەیانەوێت ئەلۆنسۆ بكەنە سەركردەی پرۆژەی داهاتووی یانەكەیان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە