لە كاتێكدا كە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا نزیك دەبێتەوە لە هەڵبژاردن، سەرۆكی یانەكانی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە بڕیاریاندا لە دەستەی بەڕێوبەرایەتی یەكێتیەكە بكشێنەوە بۆ ئەوەی گومان لە دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دروست نەكەن.

ڕۆژنامەی ئێل كۆنفیدنسیال بڵاویكردەوە، سەرۆكی هەردوو یانە گەورەكەی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریانداوە لە دەستەی كارگێڕی و ئەندامێتی یەكێتیەكە بكشێنەوە بۆ ئەوەی گومانی دەستوەردانی بەرشەلۆنە و ڕیال لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا درووست نەبێت.

فلۆرێنتینۆ پێرێز و لاپۆرتا بە ناردنی نامەی جیا بۆ سەرۆكی كاتی یەكێتی تۆپی پێ ڕایانگەیاند كە نایانەوێت دەنگۆ و گومان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكاندا دروست بكەن بۆیە دەستیان لە كاركێشاوەتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە هێشتا كاتی وردی دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕانەگەیەندراوە.

بە دەستلەكاركێشانەوەی پێرێز و لاپۆرتا، دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ئێستادا ٢٧ ئەندامی هەیە، ڕۆخا كە سەرۆكی كاتی یەكێتیەكەیە بە هۆی پۆستەكەیەوە ئەندامی ئەم بۆردەیە، پێش دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیال بۆردێكی سێ ئەندامیان هەبوو. دەستلەكاركێشانەوەی پێرێز و لاپۆرتا لە كاتێكدایە كە ئەم دووانە بە دەگمەن بەشدارییان لە كۆبوونەوەكانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا كردووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە