هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەسەركردایەتیی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئامادەكارییەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 دەستپێكرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دەروونێكی ئارام و لەنێو كەش و هەوایەكی هاوڕێیانەدا لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەركەوت و خۆی بۆ یارییەكانی داهاتووی پاڵاوتنەكان ئامادەدەكات.

 پۆرتوگال و رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەكە لە پاڵاوتنەكاندا، بەباشترین شێوە دەركەوتوون و دەیانەوێت درێژە بەو دەستپێكە باشەیان بدەن كە بەیەكەوە هەیانە، بەتایبەت كە هەڵبژاردەكە دوای ئەنجامدانی 8 یاری سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و سەركەوتنی بۆ یۆرۆی 2024 یەكلابووەتەوە.

 یاریی داهاتووی پۆرتوگال بەرامبەر لیخنشتاین دەبێت كە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییەكە ئەنجامدەدات، لە یاریی چووندا پۆرتوگال لە یاریگەی خۆی 4-0 سەركەوتنی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە بەدەستهێناوە.

 دوای ئەو یارییەش رۆژی یەكشەممە، پۆرتوگالییەكان میوانداریی هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا دەكەن.

 پۆرتوگال لە دوای ئەنجامدانی 8 یاری 32 گۆڵی تۆماركردووە و تەنیا دوو گۆڵی لێكراوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم گۆڵكاری پاڵاوتنەكانی مۆندیالە و تاوەكو ئێستا 9 گۆڵی تۆماركردووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە