لە قۆناغی كۆتایی پلەی ئۆفی گەیشت بە چامپیۆنز لیگ فەنەرباخچە میوانداری بەنفیكای كرد.
لە تایمی یەكەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەكتر نزیك بوو، چەند هەوڵێكی گۆڵیش بینرا بەڵام گۆڵكردنی لێنەكەوتەوە.
لە تایمی دووەم، فەنەرباخچەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا بە تایبەت پاش ئەوەی لە خولەكی 76 فلۆرینتینۆ لویس بە كارتی سور لە ریزەكانی بەنفیكا كرایە دەرەوە.
بەڵام پاش چەندین هەوڵ لە گۆڵ تۆماركردن سەركەوتوو نەبوون و یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات.
یاری گەڕانەوەش لە یاریگای بەنفیكا لە 27ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.