زاگرۆس نانەكەلی

یەكێتی ناوەندی شەتڕەنجی كوردستان دوای دوو رۆژ بەردەوامی لە پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی تەمەنەكانی كوردستان لەرێكەوتی 9/11 تا 11/11/2023 لەشاری دهۆك بەرێوەچوو،یاریزانانی شەتڕەنجی هەولێر باڵادەستی خۆیان لەم پاڵەوانیەتییە راگەیاند.

سەبارەت بەكۆی دوو رۆژی پاڵەوانیەتییەكە و لە لێدوانێكی تایبەت  ئازاد دیبەگەیی سەرۆكی یەكێتی شەترەنج لقی هەولێر راگەیاند و گوتی : بەگشتی پاڵەوانیەتییەكە زۆر سەركەتوو وگرنگ بوو،هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان شەتڕەنجزانی گرنگ بەدەست هێناوە وجگە لەئەنجامەكە  وئەمەش جێگای دڵخۆشی هەموومانە وسەركەوتنی وەرزشی كوردییە بەگشتی وئەمەش هەوێنێكی گرنگە بۆ دانان و لەدایكبوونی یاریزانی خونچە گوڵ بۆ شەتڕەنجی كوردی.

هەروەها ئازاد دیبەگەی گوتی : لەم پاڵەوانیەتییە یاریزانانی شاری هەولێر  كۆنتڕۆڵی ئەنجامەكانی پاڵەوانیەتی تەمەنەكانی كوردستانیان كرد كە یەكێتی ناوەندی كوردستان ئەنجامیدا لە پارێزگای دهۆك  رێكەتی 9/11 تا /11/11/ 2023كە تێدا 60 یاریزان لە تەمەنەكانی ژێر( 6, 8, 10, 12,  14, 16, 18, 20) بەشدارییان تێداكردبوو وەك نوێنەری پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، دوای ڕكابەرییەكی بەهێز یاریزانانی شاری هەولێر 12 پلەی یەكەم و  10 پلەی دووەمیان  بەدەستهێنا و بوونە یەكەمی هەرێمی كوردستان"لە كۆتایدا خەڵات بەسەر یاریزانانی سەركەوتوو دابەشكراو و جامی پلەی یەكەم درایە یەكێتی شەترەنج لقی هەولێر.

ئەنجامی یاریزانانی شاری هەولێر لە پاڵەوانیەتی تەمەنەكانی ژێر 20 ساڵ بۆ كوڕان و كچان بەم شێوەیەی خوارەوەبوو:-

ژێر 20 ساڵ

كچان: پەری پشتیوان     پلەی یەكەم

          گەڵا محەمەد           پلەی دووەم

ژێر 18 ساڵ

كوڕان: پۆڵا ازاد            پلەی یەكەم

كچان: رۆز سەمیر           پلەی یەكەم

ژێر 16 ساڵ

كچان: پەروا پشتیوان    پلەی یەكەم

كوڕان: ئوسەید خۆزان   پلەی دووەم

ژێر 14 ساڵ

كوڕان: دانیار نەسرەو    پلەی یەكەم

          پەیوەند مەحمود  پلەی دووەم

كچان: بەهرە سەمیر       پلەی یەكەم

    رۆژخان عەبدولرحمان  پلەی دووەم

ژێر 12 ساڵ

كوڕان:لاوین محەمەد      پلەی یەكەم

      پێشەوا پشتیوان  پلەی دووەم

كچان: لارا سەمیر         پلەی یەكەم

        ژەنین نەسرەو    پلەی دووەم

          

ژێر 10 ساڵ

كوڕان: دەوەن نەسرەو    پلەی یەكەم

كچان: سەلار سەمیر       پلەی یەكەم

         لیا ئیبراهیم          پلەی دووەم

ژێر 8 ساڵ

كوڕان: لاس ئیبراهیم      پلەی دووەم

كچان: شاریا سەمیر        پلەی یەكەم

         سۆلین سۆران    پلەی دووەم

ژێر 6 ساڵ

كوڕان: چیا سەمیر         پلەی یەكەم


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا