ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی بڵاویكردەوە، لێدوانەكانی حەكیمی لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵ پڵەس بەرپرسانی پاریس سانجێرمانی زۆر توڕە كردووە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، باوەڕێك لە نێوان بەرپرسانی یانەكەدا هەیە كە پێویستە ستایشی تیپەكە بە گشتی بكرێت پێش ئەوەی هەر یاریزانێك خۆی بخاتە ڕیزبەندییەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە یاریزانە مەغریبییەكە ڕایگەیاند كە، شایستەی ئەوەیە خەڵاتی باڵۆن دۆری پێبدرێت، ئامارەكانی وەك بەرگریكار سەرسوڕهێنەرە، كاتێكیش بەرگریكارێك ئامارەكانی بەم شێوەیە، شایستەی خەڵاتەكەیە نەك هێرشبەرێك.
لۆ پاریسیان دەڵێت؛ دوای لێدوانەكەی حەكیمی بەرپرسانی یانە فەرەنسییەكە هۆشدارییان داوەتە سەرجەم یاریزانەكان بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە لێدوانی لەم شێوە، بە پێچەوانەوە دووچاری لێپرسینەوە دەبنەوە و ئەگەری هەیە سزا بدرێن لە ریزی یانەكە.