بە گوێرەی رۆژنامەی ماركا، رۆبینینیۆی بەڕازیلی و ئەستێرە پێشووی یانەكانی ریال مەدرید و ئەی سی میلان كە ئێستا لە زیندانە، بە هاوبەشی لەگەڵ زیندانییەكی دیكە پلانێكی بازرگانیان داناوە.
ماركا دەڵێت: رۆبینیۆ لەگەڵ زیندانییەكەی هاوڕێی بە ناوی واڵتەر دێلگاتی كە هاوكات سزای هەشت ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، پلانیان هەیە كۆمپانیایەكی گرەوكردن دەستپێبكەن كاتێك لە زیندان ئازاد دەبن.
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لەو دوو زیندانییە ئاماژەی بەوە كردووە كە رۆبینیۆ ئەو كەسە بووە كە دەستپێشخەری بیرۆكەكەی كردووە، دێلگاتیش كە خۆی لە بواری تەكنەلۆژی ناوازەیە، پێیوایە ناوبانگی رۆبینیۆ یارمەتیدەری بەرەوپێشچوون و سەركەوتنی پرۆژەكەیان دەبێت.
رۆبینیۆ لە ئێستادا لە ژوورێكی هەشت مەتری زیندانی كراوە، بەڵام بە وتەی پارێزەرەكەی رەفتاری لەگەڵ زیندانییەكانی دیكە باشە و بە وریارییەوە چاوەڕێی كۆتایی هاتنی ماوەكەی دەكات.
سزاكەی رۆبینیۆ لە مانگی سێی ساڵی رابردووەوە دەستیپێكرد و ماوەی نۆ ساڵ دەخایەنێت، یاریزانەكە بە تاوانی دەستدرێژی سێكسی دەستگیركراوە كە لە ساڵی 2013 ئەنجامیداوە.