
لە لێدوانێکی سەرنجڕاکێشدا، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، بە وشەیەکی زۆر بەهێزەوە باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد و رایگەیاند، ئەفسانە پۆرتوگالییەکە خاوەنی رۆحییەتێکی رکابەرییە کە لە هیچ یاریزانێکی دیکەدا نییە.
گواردیۆلا وتی:
"پێم وایە رۆحییەتێکی رکابەریی جیاوازی هەیە، هیچ شتێکی لا گرنگ نییە جگە لە بردنەوە و سەلماندنی خۆی نەبێت. گۆڵکار و هێرشبەرێکی ناوازەیە، چ بە قاچی ڕاست، یان بە قاچی چەپ، یاخود بە لێدانی سەر، ناوازەیە، بەڕاستی ناوازەیە!"
