رۆژنامەی ئەی بی سی ئەرجەنتینی پشتڕاستی كردەوە كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەنتۆنێلا ڕۆكۆزۆی هاوسەری، لە خراپترین قۆناغەكانی پەیوەندی سۆزداریین .
رۆژنامەكە روونیكردەوە هەرچەندە پەیوەندی نێوان دوو هاوسەرەكە لە تەمەنێكی بچووكەوە دەستی پێكرد، بە تایبەتی كاتێك لە تەمەنی نۆ ساڵیدا یەكتریان ناسی و لە ئێستدا خاوەنی سێ منداڵ بەڵام لە ئێستدا دەنگۆی جیابوونەوە هەیە.
ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی گۆنزالۆ ڤاسكێز ئاشكرای كرد بەپێی یەكێك لە پسپۆڕانی زمانی جەستە، و بە پشتبەستن بە ئاماژەكانی ئەو دوو هاوسەرە، لە شەوی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بەدیكرا , مەودایەكی ڕوون لە نێوان ئەنتۆنێلا و مێسیدا هەبوو كە ئاماژە بۆ بوونی كێشە بوو لە نێوان ئەو دوو هاوسەرە.
رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە كە میسی ڕووخساری لابردووە كاتێك هاوسەرەكەی نزیك بووەتەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لێبكات , هەروەها كاتێك خەڵاتی پێبەخشرا لەسەر شانۆ , ئەنتۆنێلا ڕەتیكردەوەتەوە وێنەی خێزانی بگرێت لە كاتێكدا تەنها ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە و سێ منداڵەكەی وێنەكەیان گرتووە