لە کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی سپۆرتینگ براگای پورتوگالی کرد.
لە تایمی یەکەم لە خولەکی شەش یانەی براگا لێدانێکی سزای بۆ دروست بوو بەڵام ئەلڤارۆ دیالۆ سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم ، لە خولەکی 27ی یارییەکە براهیم دیاز توانی گۆڵی پێشکەوتنی یانەی شاهانە تۆماربکات.
لە تایمی دووەم ڕیال مەدرید بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 58ی ڤینیسیۆس دووەم گۆلی یانەکەی تۆمارکرد و پاش سێ خولەک رۆدریگۆ سێیەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام ریاڵمەدرید بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە براگای بردەوە و کۆی خاڵەکانی لە کۆمەڵەکەی گەیاندە 12 خاڵ و خۆی گەیاندە قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ و یانەی براگاش بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی جێگیر بوو.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی میوانداری یانەی یۆنیۆی بەرلینی ئەڵمانی کرد و یارییەکەش بە یەکسان بوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتای هات ، ناپۆلی بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بوو ، وە یانە ئەڵمانیەکە بە خاڵێک لە پلەی چوارەمە.