پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا لە هەواڵێكیدا بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە پلانەكانیان دەستپێكردووە بەمەبەستی بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

پێگەكە ئاشكرایكردووە، چەند بژاردەیەك لەبەردەم بەرپرسانی یانە ئیسپانیەكەدایە كە یەكێك لەوانە رۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیە هەرچەندە نرخەكەی زۆرە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید سەرسامی خۆی بە ئاستی رۆدری دەربڕیوە و دەیەوێت لە پرۆژەی داهاتووی یانەكەیاندا بوونی هەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی مۆدریچ و كروس لە یانەكەیان دەڕۆن.

دەشڵێت، ئەركی گواستنەوەی رۆدری زۆر قورسە چونكە گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی 2027 كۆتاییدێت و ئەو یانەیەش بە ئاسانی دەستبەرداری نابن، تەنانەت دەیانەوێت لە وەرزەكانی داهاتوودا رۆڵی یاریكردنی لە یاریگادا زیاتر بكەن و یاریزانێكیش بگوازنەوە كە یارمەتی بدات لە پێناو پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرزتر.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە