خوسێ فیلێكس دیازی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، تا ئەم ساتەش ڤیتینیای ئەستێرەی پۆرتوگالی لە رادارەكانی ریاڵ مەدریددایە و یانە ئیسپانیەكە پلانی گواستنەوەی داڕشتووە.
ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت، یانەی شاهانە دەیانەوێت لە هاوینی ساڵی 2026 ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەهۆی ئەوەی كە لەو هاوینەدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ دادەبەزێت ئەوەش بە پێی رێككەوتنێكی نێوان یاریزانەكە و بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانە.
دەشڵێت، ماوەی چەند مانگێكە بەرپرسانی یانەی شاهانە زۆر سەرسامن بە ئاستی ئەستێرە پۆرتوگالیەكە و بە باشترین یاریزانی دادەنێن تا ببێتە شوێنگرەوەی لوكا مۆدریچ.
رونیشیكردووەتەوە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە گفتوگۆ كردن لەگەڵ كارگێڕی پاریس سان جێرمان زۆر ئەستەمە چونكە ئەو یانەیە ئامادەنین لەسەر هیچ یاریزانێك گفتوگۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بكەن.
ڤیتینیا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە لە هاوینی 2029 كۆتاییدێت و لە 29 یاریی وەرزی رابردوو پێنج گۆڵ و یەك ئەسیستی هەبووە، سەرجەم نازناوەكانی وەرزی رابردووشی لەگەڵدا بەدەستهێنا.