راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكانی ئیسپانیا هەواڵێكی چاوەڕواننەكراویان بڵاوكردەوە و ئەگەری هەیە یانەی ریال مەدرید دەستبەرداری ئاردا گولەر، یاریزانی توركی یانەكە ببێت، بەبێ ئەوەی هیچ یارییەكی بەدرێسی یانەكەوە ئەنجامدابێت.

ئاردا گولەر لە گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فێنارباخچەی توركییەوە پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد، بەڵام بەهۆی پێكانە بەردەوامەكانی تاوەكو ئێستا یاریزانەكە هیچ یارییەكی بۆ یانەی شاهانە ئەنجامنەداوە، ئەمەش ریال مەدریدی خستووەتە بەردەم بارودۆخێكی ئاڵۆز.

 بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، بەهۆی پێكانە بەردەوامەكانی ئاردا گولەر، بارودۆخی ریال مەدرید ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە و نیكۆ میهیچی پزیشكی یانەكەش بووەتە قوربانی و لە كارەكەی دوورخراوەتەوە.

 رۆژنامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ریال مەدرید لە پێكانە بەردەوامەكانی یاریزانە توركەكە ناڕازییەوە و ئەگەری هەیە بیر لە بژاردەی گەڕانەوەی یاریزانەكە بۆ فێنارباخچە بكاتەوە بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێك بۆ ئەوەی زیاتر پێشبكەوێت و لەرووی جەستەییەوە باشتر ئامادەببێت.

 ئەی ئێس دەڵێت "كاردانەوەكانی سەرەتای ئاردا گولەر ئەرێنی بوون، بەڵام هێشتا جەستەیەكی منداڵانەی هەیە و پێویستیی بەپێشكەوتنی زیاترە."

 ریال مەدرید بە ئامانجی بەهێزكردنی هێڵی پێشەوەی یانەكەی گرێبەستی لەگەڵ ئاردا گولەر واژۆكرد و ویستی ئەوەی هەبوو یاریزانەكە لە ماوەیەكی كەمدا پێشكەوتنی زۆر بەخۆیەوە ببینێت و لەرووی جەستەییەوە زۆرباش بۆ یارییكردن ئامادەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا یاریزانەكە هیچ یارییەكی دۆستانە و فەرمیشی بەدرێسی یانەكەوە ئەنجامنەداوە و دیارنییە كە بەدرێسی ریال مەدریدەوە یاریی دەكات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە