
پاشای چامپیۆنزلیگ هەر کریستیانۆ رۆناڵدۆیە!
شەوی رابردوو لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ، بایرن میونشن بە بێ بوونی 10 یاریزانی سەرەکی بەهۆی پێکانەوە توانی 2-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە، بە گۆڵەکانی کارلی و لایمەر.
بەڵام هەواڵە گەورەکە ئەوە بوو، هاری کەین، براوەی تۆپی ئاڵتونی 2026، نەیتوانی ریکۆردەکەی کریستیانۆ بشکێنێت.
کەین هاتبووە ناو یارییەکە بە 10 یاری لەسەریەک گۆڵکردن لە چامپیۆنزلیگ، تەنها یەک یاری دوور بوو لە یەکسانکردنەوەی ریکۆردە مێژووییەکەی رۆناڵدۆ.
بەڵام لە مەدرید، کەین گۆڵی نەکرد. تەنها ئەسیستێکی بۆ گۆڵی دووەمی لایمەر کرد و زنجیرەکەی لە 10 یاری لەسەر یەک وەستا.
