پێگەی وین فوتبۆڵ، بە پشتبەستن بە زیرەكی دەستكرد براوەی 10 مۆندیالی داهاتووی ئاشكراكردووە، بە گوێرەی ئەو پێشبینییە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە خەونەكەی دەگات.
پێگەكە ئاشكرایكردووە لە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتە براوەی نازناوەكە هەرچەندە رێگاكەی سەخت دەبێت، بەڵام كریستیانۆ رۆنالدۆ دەگات بە ئامانجەكەی.
دوای پورتوگال ئەو هەڵبژاردانەی براوەی مۆندیالەكانی داهاتوون بریتین لە، مەغریب، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەرجەنتین، فەرەنسا، پورتوگال، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین و فەرەنسا.
براوەی دوایین مۆندیال كە لە قەتەڕ بەڕێوەچوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە، كاتێك بە سەركردایەتی لیۆنێل میسی لە یاریی كۆتایی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستی بە فەرەنسا هێنا.