پاش ئەوەی یانەی نەسڕ سەركەوتووبوون لە كڕینی ئینیگۆ مارتینێز لە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا سندوقی وەبەرهێنانی سعودی ئامانجیانە بەرەوامبن لە گواستنەوەی ئەستێرە دیارەكانی ئەوروپا.
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردوەتەوە سعودییەكان دەیانەوێت هەردوو ئەستێرەی ریاڵ مەدرید دانی سیبایۆس و داڤید ئەلابا لەم هاوینەدا بگوازنەوە ریزەكانیان.
سەرچاوەكە جەختی لەوەكردووەتەوە كە یانەی شاهانە رێگری لە رۆیشتنی هیچ كام لەو دوو یاریزانە ناكات، بەڵام ئەلابا دەیەوێت ئەم وەرزەش لە مێرێنگی بەردەوامبێت و لەهەمان كاتدا سیبایۆسیش ئارەزوی رۆیشتن دەكات بۆ یانەی ریاڵ بیتس.
لەلایەكیترەوە ئەگەر هەیە مووچە زۆرەكەی سعودییەكان ببێتە هۆی ئەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە بیروڕایان بگۆرن و ئامادەبن وەرزی داهاتوو لەخولی رۆشەن یاریی بكەن.