هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵ بۆ بەهێزکردنی ریزەکانیان ئارەزووی گواستنەوەی تورام دەکەن.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە پاش ئاستە بەرزەکەی مارکۆس تۆرام لەگەڵ ئینتەر میلان پێشکەشی دەکات سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە و لە ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و لە ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ رکابەرییان دەکات.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە زۆر ئەستەمە ئینتەر میلان رێگە بەرۆشتنی ئەستێرەکەی بدات، بەڵام ئەو یانانە دەتوانن لەگەڵ یاریزانەکەدا بگەنە ڕێککەوتن و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

بەرشەلۆنە دەیەوێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی لیڤاندۆڤسکی یاریزانێک بگوازێتەوە بۆ پێگەکەی تورامی دیاریکردووە و لە هەمان کاتدا ریاڵ مەدرید یەکێک لە کێشەکانی لەم وەرزەدا رووبەرووی بووەتەوە نەبوونی هێرشبەرێکی هێڵی پێشەوە کەپاش رۆشتنی خۆسێلۆ هیچ جێگرەوەیەکی بۆ نەگوازراوەتەوە.

لەهەمان کاتدا لیڤەرپوڵ لەسەرداوای سڵۆت سەرسامە بە یاریزانەکە و دەیانەوێت هەوڵی گواستنەوەی بدەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا