پاش ئەوەی بەفەرمی سۆن هیۆن مینگ پاش ماوەیەكی زۆر ریزەكانی تۆتنهامی بەجێهێشت لە ئێستادا بەرپرسانی یانەكە ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی ئەو هێرشبەرە بگوازنەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە كە سپێرز بەجدی بیر لە كڕینی رۆدریگۆ گۆوس دەكاتەوە لە یانەی ریاڵ مەدرید و دەیانەوێت بیكەنە شوێنگرەوەی سۆن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە تۆتنهام دەیانەوێت سەركردایەتی پرۆژەكەیان بدەن بەو یاریزانە بەڕزایلییە و بیكەنە ئەستێرەی یەكەمی یانەكەیان.

تاوەكو ئێستا داهاتووی رۆدریگۆ گۆوس لەگەڵ ریاڵ مەدرید نادیارە، لە ئینگلتەراش تەنها تۆتنهام ئارەزوی گواستنەوەی ناكات، بەڵكو هەریەكە لە یانەكانی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵیش لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەكەن.

ئەستێڕە بەڕازیلییەكە لەگەڵ تیپی یەكەمی مێرێنگی بەشداری 270 یاریی كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 68 گۆڵ و 51 ئەسیست تۆماربكات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا