
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (چامپیۆنزلیگ)، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز و چارەنووسساز بەرامبەر یانەی لایپزیگی ئەڵمانی، لە یارییەکدا کە پێشبینی ململانێیەکی توند و تاکتیکی ئاستبەرزی لێ دەکرێت بۆ مسۆگەرکردنی پێگەی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا.
ئەم وێستگە ئەورووپییە لە کاتێکدایە کە کەتیبەکەی مەدرید لە بەردەم هەفتەیەکی پڕ لە فشار و ئاڵۆزدان؛ چونکە ڕاستەوخۆ دوای ئەم تاقیکردنەوە ئەڵمانییە، هەفتەی داهاتوو دەبنە میوانی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی لووتکەی «کلاسیکۆ»دا.
چاودێران پێیان وایە ڕیاڵ مەدرید دەبێت هاوسەنگییەکی تەواو لەنێوان هەردوو یارییەکەدا دروست بکات، تاوەکو بە کەمترین ماندووبوون و بە دەستکەوتێکی باشەوە بەرەو ململانێ مێژووییەکەی کەتەلۆنیا هەنگاو بنێت.
